AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٥ ١٩:٠١

سوپای عێراق لە سنووری سووریا جێگیر کرا

سوپای عێراق لە سنووری سووریا جێگیر کرا

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق بڵاوەپێکردنی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتەی لە نزیک سنووری سووریا بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە سوپای ئەو وڵاتە لە پێگەی نوێ لە بەشە بیابانییەکانی ناوچەی ئەلقائیم تا کەرتی سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا جێگیر کراوە.

زیاتر وتی: ئەم ڕێکارە خۆپارێزییە بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی هەر دزەیەک لەلایەن تیرۆریستییەکانەوە لە دیوی سووریاوە بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق ئەنجام دەدرێت.

پێشتریش باس لەوە کرابوو کە هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکا لە سووریا هەوڵ دەدەن بەستێنی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان لەم وڵاتەدا بڕەخسێنن بە دەربازکردنی سەرکردەکانی داعش لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە و گواستنەوەیان بۆ عێراق.

News ID 49217

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha